Song Page - Lyrify.me

Lyrify.me

Dahêner by Milad Hannibal Lyrics

Genre: rap | Year: 2019

ورس 1
کێیە داهێنەر؟؟؟ کێیە ڕاهێنەر؟؟؟ کێیە دەلیلی غەزەبی ئاوێنە؟؟؟
کێیە کە کارمان نییە بە سەر کاریۆ بەڵام ئەو کاری هەس بە سە ر کار ئێمە؟
کێیە کە بە تاق و تەنیا بە یە ک ئیمزا زۆری ئەسەرفێ بۆ چار ئیمە؟
کێیە کە دوو دێقە ناوچاوی مۆڕ کا بۆ هەشت ساڵی داهاتوو چل مەنە بار ئێمە؟
دەس و دڵ بازیشە ئەڵێ خۆت هەڵبژێرە دە سێ شەلاق دەسێ جامێ زەهر
پیی بڵێی بان چاوو برۆس ئەکێشێ بە بن گوێچکەتا ئەڵێ بێ شەرەف ساف بێسە
دەور دەوری کێیە کە له کۆمەڵگا بە بێ ئەمری ئەو ناگرێ کارێ سەر؟
دابێسە!!! شێوەی ئەکەم وەلێ نایناسم، سەرۆکە؟ دەڵاڵە یا پارێزەر؟
پەنی وای داوە بە کۆمەڵگا پێکەنین حەرام بو بە سەر لێوی کەس نەما بزە
بە شی حەفت پشتی کۆسکەشی خۆی پوڵی هەڵکێشاوە جا ئەڵێ گەڵا کزە
حەرام و حەڵاڵ تێزە کاتێ ئەپرسی ها لە کوێ ئەڵێن دەرچوو هەڵات نەما فزە
لە کەس دەر نایێ بەو دەلیلەسە خەڵک ئەڵێن پیر و جوان و شێخ و مەڵا دزە
بەڵام ئەگەر ئیمە ڕۆژێ خۆشمان بێ کفرە خۆ
لە پشت حەق و ماڵی مەردم خۆی شاردوە نەبینێ هاوسێکەی سفرەی چۆلە
تە کی دەرێنن و جفت ئەخۆن جەماعەتی مفتەخۆر
خیاڵو جەم یەک قرانی تەک خۆتا نابەی
کە سەرو نا سەر عەرز بۆت یەک کفن ئەگۆڕن
کاتێ تیاچوی ئەڵێن تف لە گۆڕت
ڕەپی بو فەزا لە بیرت چو جواب منی حەقیرو نەدا؟
یا سەرت کردوەسە ژێر بەفر نەبینی ئاسمان و زەمینە فەرقی فەقیر و گەدا
گەدا کە زاتی فاسد نیە!
بە دەسی سیستمە فێری کاسبیە
جەوری هێرەمی زۆردارییە جوانەکانمان خۆیان ئەدەنە بەر ماشین بۆ باسی دییە
بیر و بڕوات کە دەسکاری بکرێ لە بنەڕەتۆ پێوەری شەرافەت ئەگۆڕن
پیت بەری خوارد؟ خەجاڵەت ئەخۆم فەقیرن کە نان و عەداڵەت ئەخۆن
بەڵام پووڵ یەنی دەسەڵات...
دەسەڵات یەنی لە دەمی فەقیری کێشەرۆ بیدە بە دەس
گەداوۆ تاکو قەبری باپیرە پارەخۆرەکەت جولێنی بە سەڵات
کزی هەتاوی ژین... دزی بە ناوی دین...
دەس بە یەکی گۆرگ و شەانی تەڵەکەباز پەیمانی خوێناویە قەساوی چیت؟
بیبڕە دەی لە کێ فەرمان ئەگەری؟ مۆرە بین پەنمان ئەسڕی
کە نەبین هەڵمان ئەدڕی؟ یاکو سەرمان ئەبڕی یاکو
بەرمان ئەگری یا دوای چە ن مانگ ئەفڕین و لە سەرما ئەمرین
هەرچەن ئیتر ئەویش گرنگ نییە
ئەڵێ بڕۆم نەڕۆم خۆیشی دووبارە دوشکە
دەرچۆ کە دەرچوون زرنگیە
نەمام نادا داری لای ئەم ڕووبارە وشکە
ڕاکە مەوێسە ئەگە بەڵگەو باز دیوە
تاونەتاوێ دایکێ هەڵپەڕا و شیوەن
هەڵسا و پرسیان خەڵک بە راس چیبوە
کەس لەبەر ئێشی لاشە خۆی هەڵنەواسیوە
کێیە سەبەبی نەخوێندەواری؟ بۆچی ئاڵاپەرستی بوە بە هەموو خەمی کوردی؟
کلیلێ بۆ درگای شەش قۆفڵە؟ گاڵتەس تۆ ئەخبار ئەبینی منیش هەڵمی دەمی گورگ
بێحەیایی باوە ئەمڕۆ قانێع قوڕ بەسەرداکا حەیا
ئەگەر حەیا بە چاوی هۆشیاری ببینی ئەبێ بە دەس نێچیرۆ ڕاکا سەیاد
کێیە ناوناسم و لە ناوو یاسم لە بینین خواردنی چڵکاوو یاسم
بێزارم لە سڵاوی پڕ لە ڕیا و لە خوێنی لای دەم و لە بەرقی چاوو یاسم
بە ڕواڵەت گۆڵی بازاڕی ژیانی
وەلێ گۆرگی دڕکی ئازاری گیانی
تۆبەی تۆ مەرگە و هەروایش ئەبێ
بە کوردی پێت ئەڵێم ئازادی یانی
کروس
ئینسانییەت یەنی نەبونی ڕەنگ یەنی
بەربونی دەنگ بینینی بەڕێوەبەری زەبونی جەنگ
ئینسان بە ڕێی دور ناچێ
ڕیشەی داری دەروونت بناسە بۆ پاراستنی باخەوانێ ئازا بی بڵێ ئازادی
ئینسان بە ڕێی دور ناچێ
ورس 2
سەرباز بێرۆ بۆ ئێرا بزانم. من قوربان؟ بەڵێ تۆ وەرە
ئەو هەتیوە ئەبینی لەو دوورۆ دانیشتوە؟ کێیە قوربان؟ ئەوە کۆڵبەرە
منیش مێش فڕێ بە قاچاخبەر ئەیبینم یەنی باری لارە کاری زاره
بە من چی ئەسڵەن نانی کاری وەک ژیانی تاڵ تر لە ژاری مارە
بەدەرەک باری پارچەس یا گازاییلە زۆریان لێ کوژراوە ئاساییە
یاسای منی تێکداوە بەدەستی تۆ پێکراوە قسەی ئەوەڵ و ئاخر منم یاسا چییە؟
پێونێ بزانم چۆن ئەیگەزی...
بۆ ئەلەرزی؟ گیرفانت کە پڕبوو ڕەحم لە
بیرت ئەچێتۆ من و تۆ هەردووکمان مۆرەی دەسین...
دایکم هەرشەو دەس بە دۆعاس بۆ من بیکوژم گەییتە لای کێ نوێژی؟
حەز ئەکەم هەتا شەو جوێن بێژی
بەڵام وێڵی کەین با بچێ توخوا بچێ ژن و مناڵی
موحتاجی نانی شەون ئینسانن بەوەڵا گوێدرێژ نین
هاتووین دوساڵ سەربازی کەین خۆ نەیانوت قەرارە بێین خوێن بڕێژین
ئاها ڕاوەسە بێ داوەشی یانی چی ناوەشێنی؟
چاوەڕوانی باوەشێنی ها؟ چۆپیت نەگەرەک ڕایوەشێنی؟
ژێردەس ناوت ها بەخۆتۆ نافەرمان بی سەروچاوو ئەشکێنین
بەڵام قوربان!!! خەفە بە ڕێ نییە
خەفە لێت ئەدەم کەف ئەپەرێنی ها
بەڵامی چی؟ بەڵامی چی؟ لایشو لێ ناکەمۆ وەڵامی چی؟
پارێستنی وڵاتی چی؟ چون باندەسیم قەرزارە خەڵاتی شیک
یەخەت ئەگرم بۆ نیشانەگیری غەڵەت
تاوانباری بۆ پوکەی تیری هەڵەت
زانی پێمان دیارە حەبەساوە
هێشتا کۆڵەکەی جوان نەبەستراوە
بییه بە خۆم
ڕۆژ بە ڕۆژ کزۆڵەتر شەو چاو بە خەو لە بیری ڕۆژ
مانگ بە مانگ دەس و باڵ تەنگ تر هەر ساڵ بۆ ژیانی ژینی فرۆشت
تا کەس بە مناڵی نەڵێ زۆڵی گەدا کۆڵی برد بەڵام کۆڵی نەدا
دەسی مانوی خستە سەر سکی تێر خێزانی سەری یەخچاڵی چۆڵی نەدا
جێگای بانە
های لە بیر ئەوا بزانی پێکای یا نە؟
پێکای خراویش پێکای کۆڵبەر شەهیدی ڕێگای نانە
خەڵتانی خوێن و خاک ئاخر گەڵای ڕۆحی لە بیابانی چۆڵ وەری
پێم بڵێ کام نان خواردنی هەس ها؟؟؟ قۆڵبڕی یا کۆڵبەری؟؟؟؟
ئاغە گیان بێ دانیشە بەشکم کارت بەدەستی من ڕێ کەوێ
کۆڕی جوانیش لە ناو خەیاڵاتی خۆیا نوقمە خەریکە شێت ئەبێ
ئمممم! کۆرە خاسەس ئیماندارە باوکی کۆڵبەر بووە دەسگیراندارە
خاتونێکی جوان و بەرزی پاک دایمە دەستی بە مەکارە ە دەرزی زامدارە؟!
ئامانە چیە نویسیوتە؟ ئاشنا یا زامن فەرزی وامتانە
حەق بە منە بۆچی ڕەنجاو و ماتی؟
سەدجار هاتبی ئەڵێم سەرچاوم هاتی
ڕاس ئەکەی تۆ خواپێداوی
ئێمەی ماڵشێواو لە بەشی دوا جێ ماوین
بەڵام بابایی تۆریاگە ئاشتی کەیتۆ
وامی بۆ ئەگریت و نایشیدەیتۆ
لەملا بە جوانی خەڵک ئەڵێی بۆخشە کار
نابێ ڕاس ماشین مناڵی خۆت پۆرشە پانامێراس
جوانی فەقیریش بە سەرشۆڕی ئەگەڕێنیتۆ
کە دوبارە خۆشەویسی گۆشوچاو خا بێناز
قەی نا بۆ سەندنی باخ پوڵ فرەس
بۆ شۆردنی گوناحت سابون فرەس
ژیانی جیهان سێهەم حاڵیت ئەکا قۆڵبڕی لە کۆڵبەری ماقوڵترە
ورس٣
لێرە باسی درۆس پایە و ئەساسی درۆس
مافی من پێشێلی لەق و مشتی هاووڵاتی خۆم بو مەڵێ مافی مرۆڤ
کە هەڵ ئێنمۆ بە سەر درۆی کەسیفت وەک
داهێنەر بە پووڵ شەرەف و جێگە ناسینم
پیم بڵێ تۆ ئازادی لە چیا ئەبینی؟ نازانی؟! بێسە خۆم پێت ئەناسێنم
یەنی مۆد یەنی گوشی یەنی گوچی یەنی کۆفر یەنی پوچی
یەنی موزیک و ئاساری قۆرس و جێی مەواد
لایەنگری لاساری تۆخس و بێ سەواد
یەنی ڕەپ ئیتر سەدی بە چەندە؟!
سەنگینە پەندە جەمی کە جەنگە مەگەر؟
١٠ دێقە قسەی حەق ڕەقە بۆ من گیان ئاوات بۆکانیە دەنگی دە بەندە
یەنی باسی لاشەی ناموسی خەڵک ئەکا
پەیک ئەدەیتە عەرز ئەڵێی نەمری زیرەک دو
بەڵام خۆیشکەکەت بە دەنگی بەرز پێکەنێ سور ئەبی هەڵ ئەسێ ڕەگی غیرەتو
یەنی مەڵی شار بڵێ ڕۆمەڵخەزا
کۆمەڵگا چییه بڵێ کۆمەڵ بە گا
مەڵی جوان بڵێ دووکەڵ فەزا
شۆڕش گێڕی ئەسیدباز بە پووڵ هەڵتەزا
یەنی دیندار دیندار دیندار دیندار یەنی با بە
ناوی ئەڵڵا سەر بڕێ کەس گو ئەخوا پێی ئەڵی دواکەوتوە
ئاتێئیستی نەتەوەپەرست و کەم سەوادیش ڕەواجی دینی
بێ خودایی ئەدات کە بە تەشەر پێت ئەڵی خوا خەوتووە
ئەویش بە نۆرەی خۆی سوار خەڵک بووە
یەنی فڕی فڕی کۆسخۆل فڕی
فڕی مێشکی بێ فۆسفۆر فڕی
یەنی فڕی وادەی بێ کۆنتۆر فڕی
بە شوێن ترامادۆڵ و قۆرس گۆڵ فڕی
یەنی دەم بە گلەیی سواری وانت باری بەڵام عاشقی کەفپۆشی بنزی
دەم لە لیباس کوردی و ئازادی ئەدەی خۆت بێشعورترینی نەخۆشی جنسی
عاڵەم بێناموسە غەیر لە من وەلێ ڕەحمو پێ ناکەم ئەگەر ئامۆزام بی
دایک و خۆیشکی خۆمی لێ بە دەر ئەیگەزم کێ
بو ئاڵۆزاندمی؟ کەس لێم تێناگەیێ ماڵۆ زامبین
هانیباڵ گەن و گو خواردنی چیتە دایک
ئەعسابمانو دا بە شو بەسیەتی ئامۆژگاری خۆ تۆ مامۆسا نیت
یەنی مناڵی شانزە ساڵە و زەواڵی ڕەگ
یەنی خومارم مەپرسە هەواڵی سەگ
یەنی با زمانی کوردیمان بپارێزین
بە تیشێرت و جامانە و شەواڵی بەگ
قۆفڵی بە سەر گۆڵی قاڵی بەڵکوو بە ئاواتی چرۆ گەش بی
یەنی زاتی بوون دەغەڵی و درۆی لەش پیس
یەنی لاتی لووت عەمەڵی و برۆی هەشتی
چیتە بۆ گۆشەگیری داشی؟
چون بێزارم لە خێڵی ڕۆشنبیری فاشیست
بێزارم لە خێڵی ڕیاکار لەوەی کە ڕابردوی خۆیشی ڕۆشت لە بیری باش نیم
ڕەپر و دەنگبەری دەسەمۆ هەسەرۆ بەسە بۆ بڕوات چرت و هەڵەس؟
ناڕازیم لە هەرچی ناڕاسییە لە خێڵی زینوکۆژی مردووپەرست
بەڵام ئیتر بەسە لابە دەی نابەزم
بەرامبەری خیر و شەڕە ماتڵی لاپەڕەی کاغەزم
منیش ڕۆژ بە ڕۆژ ئەبێ گەش ئیمانم
هیچوەخت نە موت لە کردەی خۆم پەشیمانم
بە هیوای بینینی ڕۆژی نەمان چەک تەک بڕوای هەڵە چاڵی کە دەمانچەت
شەقام گەش بە پێکەنین مناڵ و ئاوازی ئافرەت و دەنگی کەمانچەس
فرەی پێ ناچێ بەو شەرتە بڵێی ئەوەڵ کەس لە خۆم دەس پێ ئەکەم
هەتاو ڕوونە مناڵ مەبە خۆت بەدەس تاریکی مەسپێرە کەم بڵێ ئەستێرەکەم
بڵێ بە ڕەوت و یاسای جەنگەڵ دژین
بڵێ بەسیەتی خەم هەڵمژین
ئیسە بڵێ کوردین نەتەوەی مامۆسا هەژارین چۆن بژین شەرتە نەوەک چەندە بژین
ئینسان بە
کروس
ئینسانییەت یەنی نەبونی ڕەنگ یەنی
بەربونی دەنگ بینینی بەڕێوەبەری زەبونی جەنگ
ئینسان بە ڕێی دور ناچێ
ڕیشەی داری دەروونت بناسە بۆ پاراستنی باخەوانێ ئازا بی بڵێ ئازادی
ئینسان بە ڕێی دور ناچێ